لێخۆشبوونی 20% لە قەرزەکانی هاتووچۆ ڕاگەیەنرا

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیاری لێخۆشبوونی  بە ڕێژەی 20% قەرزەکانی هاتووچۆی بۆ ماوەی 6 مانگ ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە 10ـی 09ـی 2023 وەزارەتی ناوخۆی هەر‌ێمی کوردستان نووسراوێکی دەرکردووە و تێیدا هاتووە، “ئاماژە بە ڕەزامەندی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران/ سەرۆکایەتیی دیوان ژمارە (10612/ 28ـی 08ـی 2023) و دوابەدوای نووسراومان بە ژمارە (21805 08ـی 08ـی 2023) کە ئاراستەیان کراوە.”

لە نووسراوەکە ئەوە خرایەڕوو کە بڕیاردرا بە لێخۆشبوون بە ڕێژەی 20% لە قەرزەکانی سزای هاتووچۆ بۆ ماوەی 6 مانگ لە ڕێکەوتی 28ـی 08ـی 2023 تاوەکو 28ـی 02ـی 2024.

وەزارەتی ناوخۆ لە نووسراوەکە ئاماژەی بەوە داوە کە لەدوای کۆتاهاتنی ئەو ماوەیە هەر کەسێک پێبژاردن نەدات لە ماوەی 30 ڕۆژ ئەوا بەپێی بەشی 20 لە یاسای هاتووچۆ ژمارە 86ـی ساڵی 2004 مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

دڵخوازەكانتان