پێداچونەوە بە باجی ناوچەگەشتیاریەكانی سلێمانی دەكرێت

لیژنەیەک پێداچوونەوە بە رێژەی 10%ـی باجی فرۆشتن دەکات کە لەسەر ناوچە گەشتیارییە چوار ئەستێرە و پێنج ئەستێرەیەکان داندراوە.

لیژنەکە لە وەزارەتەکانی دارایی، شارەوانی و دەستەی گەشتوگوزار پێکهاتووە.

ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم راگەیاند، لیژنەکە پێداچوونەوەی کردووە و لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانیش باس کراوە بەڵام هێشتا پەسەند نەکراوە.

وتیشی، “خاوەن ناوچە گەشتیاریە پێنج ئەستیرە و چوار ئەستێرەکان بەردەوام لەسەر ئەو باجە داواکاری پێداچوونەوەیان هەبووە و ئێستاش کارەکە کراوە و تا پەسەندیش نەکرێت ناتوانین بڵێین دەکرێ بە چەند”.

بە پێی ئاماری دەستەکە، لە هەرێمی کوردستان 714 کافتریا، 10 شاری یاری، 157 خواردن و خواردنەوە، 559 نووسینگە و کۆمپانیای گەشتیاری، 54 کۆمەڵگەی گەشتیاری، 460 هۆتێل، 72 هۆڵی ئاهەنگگێڕان و 282 ئەپارتمانی راخراو بوونیان هەیە.

دڵخوازەكانتان