هاتوچۆی سلێمانی داوا لە كارمەندەكانی دەكات كارتی دەنگدان نوێ بكەنەوە

دەقی بڕیارێک بڵاوبووەتەوە کە واژۆی بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی لەسەرە، داوا لە کارمەندان و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیەکە دەکات لەماوەی 72 کاتژمێر وێنەیەکی کارتی دەنگدانیان بۆ بنێرن.

بڕیارە بە بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی، :” سبەی لەو بارەوە لێدوانی فەرمی بدات و ڕونكردنەوە بڵاوبكاتەوە

سەرچاوەیەك لە هاتوچۆی سلێمانیەوە دەڵێت :” ئەمە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆیە بۆ ئەوەی کارمەندان بچن کارتی دەنگدان وەربگرنەوە”.

بەگوێرەی ئەو بڕیارە بێت کە 5.9.2023 دەرچووە، دەبێت هەموو کارمەندێک کارتی دەنگدانی خۆیان و خێزان و ئەو منداڵانەی دەتوانن بەشداری دەنگدان بکەن، وێنەیەکی بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکە بنێرێت.

دڵخوازەكانتان