وەزارەتی بازرگانیی عێراق لەبارەی نەناردنی پارەی گەنمی جووتیارانی کوردستان: پارەمان لێبڕابوو

دابەشکردنی شایستەی دارایی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە وادەی دیاریکرای خۆیدا دواکەوتووە. وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، “پارەمان لێبڕابوو و چاوەڕێی وەزارەتی دارایی عێراقین بۆ ئەوەی شایستەی دارایی زیاتر بەسەر جووتیاراندا دابەش بکەین”.   

حەیدەر نووری گەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق، رۆژی 6ـی ئەیلوولی 2023، راگەیاند، “ئەو بڕە پارەیەی بۆ پێدانی شایستەی جووتیاران تەرخانکرابوو تەواو بووە، چونکە رادەستکردنی گەنم لە سەرووی پێشبنییەکان بوو. لە بنەڕەتدا پێویست بوو تەنیا 4 ملیۆن تۆن گەنم وەربگیرێت، کەچی ئەم وەرزە گەیشتە سەروو 5 ملیۆن و 200 هەزار تۆن گەنم؛ بۆیە پارەی تەرخانکراو تەواو بوو”.

حەیدەر گەرعاوی گوتی، پێشنیازیان بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کردووە بڕە پارەیەکی دیکەیان بۆ تەرخان بکرێت و ئەنجوومەنی وەزیرانیش رەزامەندی لەسەر تریلیۆنێک و 790 ملیار دینار داوە.

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق گوتی، لەو تریلیۆن و 790 ملیار دینارە نزیکەی 340 ملیار دیناری دابەشکراوە کە بەشێکی بۆ جووتیارانی هەرێمی کوردستان بووە و ئاماژەی بەوەشکرد، هەر کاتێک وەزارەتی دارایی عێراق پارەکەی دیکەی خەرجکرد، دەست بە دابەشکردنی دەکەن و ئەو دابەشکردنەش بە چوار جار دەبێت. 

ب

دڵخوازەكانتان