هاتوچۆ لەبەردەرکی سەرا بەهۆی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵێکەوە رادەگیرێت.

بۆ جاری دووەم بەهۆی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵێکەوە ماوەی 9 کاتژمێر هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە گۆڕەپانی بەردەرکی سەرا قەدەغە دەبێت.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمرۆ سێشەممە، بەهۆی سازدانی فێستیڤاڵی هاوینەی سلێمانی لە بەردەرکی سەرا لە کاتژمێر 2:00ـی دوای نیوەڕۆ تا کاتژمێر 11:00ـی شەو گۆڕەپانەکە بەربەست دەکرێت.

دەشڵێت، شەقامی پیرەمێرد تەنیا بە ئاراستەی شەقامی گۆران(ئۆرزدی) کراوە دەبێت،

هەروەها شەقامی سابونکەران لە بەر دەرکی سەرا دادەخرێت بە رووی شۆفێراندا، کاتی دەستپێکردنی فێستیڤاڵەکەش کاتژمێر 7:00ـی ئێوارە دەبێت.

دڵخوازەكانتان