هونەرمەند شکور خەیات لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ هەینی (18ـی ئابی 2023)، شاخەوان بەکر، خزمی نزیکی هونەرمەند شکور خەیات بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەمشەو کاتژمێر نزیکی 11 هونەرمەند شکور خەیات لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.

شاخەوان بەکر گوتیشی: “سبەی تەرمی هونەرمەند شکور خەیات دەبەینەوە بۆ کەرکووک و هەر لەوێدا بە خاکی دەسپێرین”.

هونەرمەند شکور خەیات ماوەی چوار مانگ بوو نەخۆش کەوتوبوو، بەڵام نزیکەی هەفتەیەک بەر لە ئێستا باری تەندروستی تێکچوو و لە چاودێری چڕ خەوێندرا، بەهۆی سەختی نەخۆشیەکەی ئەمشەو لە تەمەنی 83 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

دڵخوازەكانتان