وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم، 140 مۆڵەتی هەناردەکردنی کەلوپەل و خواردەمەنی داوەتە بازرگانان

لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم، 140 مۆڵەتی هەناردەکردنی کەلوپەل و خواردەمەنی داوەتە بازرگانان و لە بەرامبەریشدا هەزار و 585 مۆڵەتی هاوردەکردنی دەرکردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 14.8.2023، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، ئاماری کار و چالاکییەکانی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لەو ماوەیەدا 835 كۆمپانیا خۆیان تۆمار كردووە، كە 10 كۆمپانیانیان بیانین.

بە پێی ئامارەکەی وەزارەتی بازرگانی، لەو ماوەیەدا شەش سەبەتەی خۆراك و پێنج بەشە ئارد دراوەتە هاوڵاتیان.

“بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی، لە رێگەی تیمی چاودێری بازرگانی 184 تۆن کەلوپەلی بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە، یەک هەزار و 49 شوێن داخراون”، وەزارەتی بازرگانی وا دەڵێت.

هەر لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازیی سەر بە وەزارەتەکە، مۆڵەتی کارکردنی داوە بە 103 کارگە.

دڵخوازەكانتان