نێچیرڤان بارزانی ماڵئاوایی لە كونسولی ئەمەریكا دەكات

پێشنوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 2023/8/13 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ‏هەرێمی كوردستان، بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركییەوە وەك كونسولی گشتیی ‏ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان، بۆ ماڵئاوایی پێشوازی لە بەڕێز ئیرڤن هیكس ‏جوونیەر كرد.‏


لە دیدارێكدا نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی كوردستانی بۆ‌ ‏كونسولی گشتیی ئەمەریكا دووپات كردەوە بۆ ئەو ئەرك و خزمەتەی لە ‏ماوەی كاركردنیدا لە هەرێمی كوردستان پێشكەشی كردووە بۆ برەودان بە ‏پەیوەندییەكانی ئەمەریكا لەگەڵ هەرێمی كوردستان، هەروەها هیوای سەركەوتنی ‏لە ئەركی نوێدا بۆ خواست.‏


لای خۆیەوە ئیرڤن هیكس جوونیەر، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بۆ ئەو ‏ماوەیەی لە هەرێمی كوردستان كاری كردووە، سوپاسی نێچیرڤان ‏بارزانی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ هاوكاری و ‏پشتگیرییان لە ئەركەكانی لە ماوەی كاركردنیدا، هەروەها هیوای سەركەوتن و ‏پێشكەوتنی بۆ گەلی كوردستان خواست.

دڵخوازەكانتان