بڕێکی تری شایستە داراییەکانی جوتیاران گەیشتە کوردستان
بڕێکی تری شایستە داراییەکانی جوتیاران گەیشتە کوردستان و بەمنزیکانە دەستبە دابەشکردنی دەکرێت.
وەزارەتی بازرگانی گەیشتنی سەرووی 10 ملیار دینار شایستە داراییەکانی کوردستانی راگەیاند.
بڕەکە بە دیاریکراوی 10 ملیار و 500 ملیۆن دینارە و پێنچ ملیار دیناری شایستەی دارایی جوتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانییە.
هاوکات سێ ملیار دیناری شایستەی دارایی جوتیارانی پارێزگای هەولێر و دوو ملیار و نیوەکەی تریش شایستەی دارایی جوتیارانی سنووری پارێزگای دهۆکە.
گەیشتنی ئەو 10 ملیار و نیوە لە کاتێکدایە پێشتر و لە سەرەتای بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان 68 ملیار دیناری دیکە لە بەغداوە وەک شایستەی گەنمی جوتیاران گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان.
بۆ ساڵی 2023، بڕی 23 هەزار و 650 کیلۆگرام و 550 گرام گەنمی جوتیارانی هەولێر لە سایلۆکان وەرگیراوە، هەروەها بڕی 58 هەزار و 526 کیلۆگرام و 580 گرام گەنمی جوتیاران و 48 هەزار و 728 کیلۆگرام و 320 گرام گەنمی جوتیارانی دهۆک لە سایلۆکان وەرگیراون.