گوتەبێژی حکومەت: بۆ یەکلاکردنەوەی مووچە شاندی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “ئەمڕۆ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانیان. پرسی مووچە یەکێک دەبێت لە بابەتەکان کە بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو پرسە لەگەڵ بەغدا کۆبوونەوە دەکەن.”

رۆژی چوارشەممە 26-07-2023، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ، “ئەو شاندەی دەچێتەوە هەمان شاندی پێشترە. هەر ئەمڕۆ لە بەغدا کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ شاندی حکومەتی عێراقی دەستپێدەکات.”

لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران، پێشەوا هەورامانی گوتی، “ئەوە یەکێک دەبێت لەو پرسانەی لە سەردانەکەدا گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.”

لەبارەی بەشداریکردنی تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشەوا هەورامانی دەڵێت، “ئەوەی دەچێتە بەغدا شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرە گشتییەکانە کە یەکێتیشی تێدایە.” 

دڵخوازەكانتان