لە سلێمانی و هەڵەبجە 227 هەزار تۆن گەنم  لە جوتیاران وەرگیراوە و تەنیا 30 ملیار دیناریان وەك شایستەی دارای وەرگرتووە

ئەمساڵ زیاتر لە 484 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە و پشكی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەش لەوڕێژەیە 227 هەزار تۆن بووە  

 کامەران وریا، بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی دەڵێت:” لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە ئیدارەی راپەڕین، گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجەوە لە کۆی 230 هەزار تۆن گەنم کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دیاریکراوە، 227 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە و وەرگرتنی گەنمیش تاوەکو 15ـی مانگ بەردەوامە.

گوتی، “ئەگەر تاوەکو  ئەو کاتەش 230 هەزار تۆنەکە وەرنەگیرا، دەسەڵاتمان هەیە چەند رۆژێک زیادبکەین تاوەکو هەموو ئەو بڕە وەردەگرین کە بۆمان دیاریکراوە.” 

بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی دەڵێت، “ئەو بڕە پارەیەی خەرجکراوە بۆ جوتیاران کەمە. ، دەبێت 160 ملیار دینار بنێردرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا بەغدا تەنیا 30 ملیار دیناری خەرجکردووە 

دڵخوازەكانتان