بڕی یەک ملیار و 900 ملیۆن دینار بۆ چەند پرۆژەیەكی چەمچەماڵ دابین دەكرێت

رەمک رەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ دەڵێت، لە ماوەی 10 رۆژدا پرۆژەكان دەستپێدەكات كە بریتین لە لێدانی 10 بیری قوڵ، راکێشانی بۆری 12 ئینج بە درێژایی نزیکەی پێنج کیلۆمەتر، دروستکردنی تانکیەکی یەک هەزار مەتر سێجا و دروستکردنی ژووری بیر لە کانی شەیتان.

قایمقامی چەمچەماڵ ڕایگەیاندووە :” دەبێت لە ماوەی 10  ئەو زەویانە بۆ كۆمپانیاكە دابینكرێت كە پرۆژەکانی لەسەر جێبەجێدەکرێت،

وتیشی، ئەمە هەنگاوێکی باشە بۆ چارەسەرکردنی بەشێک لە کێشەی کەم ئاوی لەسنوری قەزای چەمچەماڵ.

کۆمپانیای “خۆزان” پرۆژەکە جێبەجێدەکات و ماوەی یەک ساڵی بۆ دیاریکراوە.

دڵخوازەكانتان