مریشك فرۆشەكان ناچار دەكرێت لەکاتی ئیشکردندا سه‌دریە له‌به‌ربكه‌ن

له‌ سنوورى هه‌ڵه‌بجه‌ لیژنه‌كانى چاودێری بازاڕ و ئابوورى چه‌ند رێنماییه‌كانى نوێ به‌ مریشكفرۆش و گۆشتفرۆشه‌كانى سنووره‌كه‌ دەدات،  گه‌ر پێچه‌وانه‌ى ئه‌و رێنماییانه‌ مامه‌ڵه‌ بكرێت، سزایان ده‌ده‌ن.

رێنماییه‌ نوێیه‌كان  لە ناحیەی خورماڵ جێبەجێكراوە و رێنمایەكان ده‌درێته‌ لیژنه‌ى ناحیه‌كانى دیكه‌.

دکتۆر دڵنیا فاروق، سه‌رۆكى لیژنه‌كانى قایمقامیه‌تى هه‌ڵه‌بجه‌ دەلێت :” ئێستا تاى خوێن به‌ربوون له‌ ئارادایه‌ و دەمانەوێت سەلامەتی هاوڵاتیان بپارێزین

له‌مه‌ودوا ئه‌و شوێنكارانه‌ ناچار ده‌كرێن، لەکاتی ئیشکردندا سه‌دریە له‌به‌ربكه‌ن و پێویستیشه‌ هه‌موویان له‌دوكانه‌كانیاندا دەرمانخانەی فریاگوزارییان هەبێت .

گۆشتی بێ مۆر لەهەر دوکانێک هەبێت روبەڕووی سزا دەبێتەوە و بە هیچ جۆرێکیش نابێت مریشکی ئامادەکراویان هەبێت.

پابه‌ند كراون  به‌ گۆڕینی ئاوی مریشک پاککردن، لەدوای پاککردنی 5 – 6 مریشک.

دڵخوازەكانتان