ئایا گێلاس دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ خەوتنێکی باشتر لە شەوێکدا؟

لەوانەیە گێلاس یارمەتیدەر بێت بۆ خەوتنت. لەگەڵ بڕێکی زۆر لە میلاتۆنین، توێژینەوەکان دەریانخستووە کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە زیادکردنی کاتی خەوتن و کارایی خەوتن بە گشتی.

هەروەها ڤیتامین A و ڤیتامین C و مەگنیسیۆم لە گێلاسدا هەیە، ئەمەش وایکردووە بژاردەیەکی باش بێت بۆ خواردن

چۆن گێلاس یارمەتی خەوتن دەدات

ئەگەر لەم دواییانەدا تووشی کەمخەوی بوویت، ئەوا بزانە کە تۆ تەنیا نیت كە توشی كەم خەوی بیت ملیۆنان کەس توشی ئەو حاڵەتە دەبێت

ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ پزیشکی خەو لە ڕاپۆرتێكدا دەڵێت :” کە 33%ی گەورە ساڵان بۆ ماوەیەکی کورت تووشی کەمخەوی دەبن و 10%ی گەورەکان تووشی کەمخەوی درێژخایەن دەبن (هەفتانە سێ جار بۆ ماوەی زیاتر لە سێ مانگ) کە کاریگەری لەسەر توانای کارکردنیان هەیە لە ڕۆژدا.

گێلاس دەتوانێت یارمەتی خەوتن بدات بە زیادکردنی ڕێژەی میلاتۆنین کە هۆرمۆنێکی خەوتنە. میلاتۆنین کە بە شێوەیەکی سروشتی لە جەستەتدا لەلایەن ڕژێنی مێشکتەوە بەرهەم دێت و دەتوانرێت وەک تەواوکەرێک بخورێت، بەشێکی سوڕی خەو و بەئاگاهاتنەوەی جەستەت کۆنتڕۆڵ دەکات.

سوودە تەندروستییەکانی تری گێلاس

گێلاس پڕە لە دژە ئۆکسێنەر، ڤیتامین ئەی، ڤیتامین سی و سەرچاوەیەکی زۆر باشی ڕیشاڵە.

لەوانەیە سوودی تەندروستی دیکە پێشکەش بکەن وەک:

ئازاری ماسولکەکان کەم دەکاتەوە.

هەوکردن کەم دەکاتەوە.

کارکردنی مێشک باشتر دەکات.

سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەکات.

یارمەتیدەرە لە بەڕێوەبردنی کێش.

دڵ و کۆئەندامی دڵ و خوێنبەرەکان دەپارێزێت.

دڵخوازەكانتان