نێچیرڤان بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی ئەبووبەکر جاف دەکات

پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

كۆچى ناواده‌ى خوالێخۆشبوو ئه‌بوبه‌كر جاف نووسه‌ر و ڕۆشەنبیری دیاری سلێمانی، خه‌مبارى كردین. پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان و هاوڕێیانى و نووسه‌ران و ڕووناكبیرانى كوردستان ده‌كه‌م و هاوسۆز و هاوخه‌میانم.

له‌ په‌روه‌ردگارى مه‌زن داواكارین گیانى به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت. یادى هه‌میشه‌ به‌ خێر.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2022/8/11

دڵخوازەكانتان