سلێمانی.. کەسێک بە تۆمەتی ئەشكەنجەدان و دەستبەسەركردنی منداڵەكانی دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە ئافرەتێكی ئەشکەنجەداوە و منداڵەکانی دەستبەسەرکردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لەبارەی تۆمەتبارێكەوە كە ئەشكەنجەی ئافەتێكی داوە و لەگەڵ سێ‌ منداڵەكەی لە ماڵەكەی خۆیدا دەستبەسەری كردوون، بڕیاری دادوەر وەرگیراو سەرەنجام توانرا تۆمەتبارەكە بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و ئەو ژن و سێ‌ منداڵەش ئازاد بكرێن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لەئێستادا تۆمەتبار( س،ر،س لەدایكبووی 1992 ) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405/31 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە”.

دڵخوازەكانتان