پلەکانی گەرما چوار بۆ پێنج پلە دادەبەزن

بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە تا پێنج رۆژی دیکە پلەکانی گەرما چوار بۆ پێنج پلە دادەبەزن.

ئەو گۆڕانکارییە لە کەش دوای ئەوە دێت، لە هەفتەی رابردوو شەپۆلێکی گەرمای بەتین شارەکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عێراقی گرتەوە.

پێشبینییەکانی کەشناسی دەریدەخەن تا کۆتایی ئەم هەفتەیە، پلەکانی گەرما دادەبەزن، بەڵام لە پێنجشەممەوە شەپۆلێکی دیکەی گەرما روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە، بە جۆرێک پلەکانی گەرما پێنج پلە بەسەر دەکەوێت.

بەشی پێشبینیی کەشناسی وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم، پێشبینییەکانی بۆ ئەمڕۆ شەممە بەم جۆرەیە:

دڵخوازەكانتان