لەبەغدا نرخی 100 دۆلار بۆ 150 هەزار دینار بەرز دەبێتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی لەبازاڕەكانی بەغدا گەیشتە 150 هەزار دینار. 


بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بۆڕسەی ناوەندی كیفاح و حورییە لە بەغدا، نرخی 100 دۆلار بە 148 هەزار و 850 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەكرا.، لەكاتێكدا دوێنێ چوارشەممە، نرخەكەی 148 هەزار و 100 دینار بوو.
سەبارەت بە نرخی دۆلار لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا، نرخەكەی بەرزبووەتەوە و بەو پێیەی نرخی فرۆشتن گەیشتووەتە 150 هەزار دینار، لە كاتێكدا نرخی كڕینی 100 دۆلار گەیشتە 148 هەزار دینار.
سەبارەت بە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانیش، نرخی  100دۆلار گەیشتە 147 هەزارو 600 دینار.
 

دڵخوازەكانتان