113 هەزار گەشتیار روویان لە سلێمانی كردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری #سلێمانی ئاماری حەوت رۆژی رابردووی گەشتیارانی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە لەو ماوەیەدا 113 هەزار گەشتیار روویان لە سلێمانی كردووە.

لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئامارەکە لە سەرجەم بازگە، دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەوە تۆمارکراوە و بەوپێیە 113 هەزار گەشتیار روویان لە سلێمانی کردووە.

راشیگەیاندووە، گەشتیارەکان لە ناوچەکانی دیکەی عێراق، ئێران و کەسانی بیانی پێکهاتوون.

هەروەها تیایدا هاتووە، رێژەی 85%ی گەشتیارەکان لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هاتبوون، لەگەڵ زۆریی ژمارەی گەشتیارەکانیشدا، بەڵام گرفتی شوێنی مانەوە بۆ گەشتیاران دروست نەبووە.

دڵخوازەكانتان