کەشناسی: خۆڵبارین دەبێت و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ خۆڵبارین دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک نزمتر دەبنەوە.

لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت  لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا، کاریگەرییەکەی لە ناوچەکانی باشووری هەرێم کەمێک زیاتر دەبێت.

هەروەها پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلەی سەدی نزمدەبنەوە.

سبەینێ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت  لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور، پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانی پێشوو.

دڵخوازەكانتان