نوسهرێكی دیاری كورد كۆچی دوایی كرد
درهنگانی شهوی رابردوو نووسەر ئەبووبەکر جاف لهنهخۆشانهیهكی سلێمانی کۆچی دواییکرد،ئەبووبەکر حەسەن، ناسراو بە بەکر جاف، ساڵی 1976 لە گوندی کوردەمیر لە گەرمیان لەدایکبووە، لە هەشتاکانی سەدەی رابردوودا باوکی و چەند کەسێکی دیکەی نزیکەی بەر شاڵاوی ئەنفال دەکەون. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کۆمەڵناسی هەبووە و لە فەرەنساش ماستەری لە فەلسەفەدا بەدەستهێناوە. خاوەنی چەندین کتێبی نووسراو و وەرگێڕدراوە.هاوكات پلهی كارگێری لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان بووه.