دەروازەی سنووری شوشمێ بە رووی گەشتیاران دا دەکرێتەوە

ئەمڕۆ 27/6/2023، دەروازەی سنووری شوشمێ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بە فەرمی بە رووی گەشتیاران دا دەکرێتەوە.

دەروازەی سنووری شوشمێ پێشتر ئاڵوگۆڕی بازرگانی پێدا کراوە، بەڵام دوای چەندین کۆبوونەوەی نێوان بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و ئێران، بڕیاردرا ئەو دەروازە سنوورییە بە فەرمی بە رووی گەشتیاران دا بکرێتەوە.

ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەڵەبجە و بەرپرسانی ئێران دەروازەکە بە فەرمی بە رووی گەشتیاران دا دەکرێتەوە و لەمەودوا هاووڵاتییانی هەردوولا دەتوانن بەو مەرزەدا هاتووچۆ بکەن.

دەروازەی سنووری شوشمێ لە دیوی هەرێمی کوردستان کەوتووەتە سنووری شارەدێی تەوێڵە و 32 کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە دوورە، لە دیوی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سنووری شارۆچکەی نۆسود-ی سەر بە شاری پاوەی پارێزگای کرماشانە.

دڵخوازەكانتان