ڕوونکردنەوە لەبارەی پشووی فەرمی و دەستپێکردنەوەی دەوام دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستیی هەولێر روونکردنەوەیەک لەبارەی رۆژانی پشووی جەژنی قوربان ئاراستەی سەرجەم دەزگاکانی تەندروستی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکە دەکات.

ئەمڕۆ شەممە 24/6/2023، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا بڵاوی کردەوە: “ئاگاداری دەستەی کارگێڕی دامودەزگا تەندروستییەکان دەکەینەوە، پاڵپشت بە بڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی سێشەممە 27/6/2023، پشوو دەبێت تاوەکوو 1/7/2023.”

ئاماژە بەوەش دراوە: “لە 2/7/2023، ڕۆژی یەکشەممە لەسەرجەم دامودەزگاکانی تەندروستی دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.”

ئەوەش خراوەتە روو: “لە ڕۆژانی پشووی فەرمی خزمەتگوزاریی پزیشکی تەندروستی بەردەوام دەبن بەشێوەی ئێشکگری 24 کاتژمێری بۆ پێشوازیکردنی لە حاڵەتی ڕووداو و چارەسەری و خوێن بەخشین، لەگەڵ فریاکەوتن و نەخۆشخانەکان و بەڕێوەبەرایەتیی بانکی خوێن و سەنتەری هەماهەنگی فریاکەوتن 122.”

دڵخوازەكانتان