به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى باڵاى ئه‌مه‌ریكى به سه‌رۆكایه‌تیى خاتوو دانا سترۆل جێگرى یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد كه له به‌ڕێزان جه‌نه‌راڵ ماكفارلان فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا و ژماره‌یه‌ك له دیپلۆماتكاران و به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى به‌رگری و باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا و كونسولخانه‌ى گشتییان له هه‌ولێر پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان، دوایین پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى داعش، چاكسازییه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و هه‌نگاوه‌كانى یه‌كخستن و ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه هێشتا داعش له عێراق و سووریا هه‌ڕه‌شه‌یه و جه‌ختیان له گرنگیى به‌رده‌وامیى هاریكاریى هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى داعش كرده‌وه بۆ پاراستنى ئه‌و ده‌سكه‌وته ئه‌منییانه‌ى به‌ده‌ست هاتوون. له‌مباره‌یه‌وه شاندى ئه‌مه‌ریكا پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌رده‌وامیى یارمه‌تیدان و پشتگیرى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
هه‌ردوولا پێویستی و گرنگیى به‌رده‌وامیى كار و هه‌وڵى زیاتریان بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى و ڕێكخستن و یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه دووپات كرده‌وه. له‌مباره‌یه‌وه شاندى ئه‌مه‌ریكى سوپاس و پێزانینیان پێشكه‌ش به سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى كرد بۆ هه‌وڵ و كۆشش و ڕۆڵى كاراى له پرۆسه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیى پشتگیریى ئه‌مه‌ریكایان بۆ پرۆسه‌كه دووپات كرده‌وه و سڵاو و ڕێزى به‌ڕێز وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكایان به به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌یاند.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز سوپاسالارى پێشمه‌رگه و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان، ئاماده بوون.