گەنجێکی کورد دوای 12 ساڵ زیندانیی لەسێدارە دار

بەرەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە هێمن مستەفایی، خەڵکی شاری مەریوان لە زیندانی شاری سنە لەسێدارە درا.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوی کردوەتەوە؛ ئەو گەنجە 12 ساڵ بووە لە زیندان بەندکراوە و سەرەڕای هەمو هەوڵەکانی چالاکوانان و خانەوادەکەی بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسێدارە دراوە.
شەوی رابردو کەسوکاری مستەفایی و ژمارەیەک لە خەڵکی سنە و مەریوان لەبەردەم زیندان داوای راگرتنی سزای سێدارەی ئەو گەنجەیان کردبوو.

دڵخوازەكانتان