چۆن منداڵەكانمان لە خنكان بپارێزین ؟

ئێستا وەرزی هاوینە و منداڵان بە هۆی گەرماوە زیاتر حەز بەمەلەكردن دەكەن، جا مەلەكردنەكە لە حەوزێكی بچوكی ماڵەوە بێت یان لە مەلەوانگەیەكی گەورە یان لە چۆم و ڕوبارەكاندا

خەندێك ڕێنمای هەیە كە تۆ وەك دایكێك  ئەگەر ماڵەكەت مەلەوانگەی تێدایە یان مەلەوانگەی سەفەری بۆ منداڵەكەت دادەنێت لە وەرزی هاویندا ئەوا

ئەم هەنگاوە سەرەکیانەی خۆپاراستن پەیڕەو بکە:

  1. بە شێوەیەکی دروست سیاجی لەمەوانگەكە بكە بۆ ئەوەی بە بێ ئاگای خۆت منداڵەكە نەتوانێت مەلەوانی بكات.
  2. هەواڵ بدە منداڵەكەت فێری مەوانی بكە و ئەو كاتانەی مەلە دەكات یان لەگەڵی بمێنەوە یان لە نزیكەوە چاودێری بكە .
  3. هێلەكی  ڕزگارکەر لەبەری منداڵەكەت بكە ، چونکە ئەم هەنگاوانە هەموویان دەتوانن مەترسی خنکان کەم بکەنەوە.

پاراستنی سەلامەتی منداڵان لەناو ئاو و دەوروبەری ئاو وادەكات  چێژ لە چالاکییەکانی هاوین و گەشتە ئاویەكان وەرگریت

خنکان هۆکاری سەرەکی مردنە بۆ منداڵانی تەمەن 1 بۆ 4 ساڵ،

 هەروەها دووەم هۆکاری سەرەکی مردنە بە برینداری بۆ منداڵانی تەمەن 5 بۆ 14 ساڵ.

خافڵبوون لە منداڵەكەت بۆ چەند چركەیەك ژیانی دەخاتە مەترسیەوە چونكە خنكان

لە چەند چرکەیەکدا ڕوودەدات و زۆرجار منداڵەكە بێدەنگ دەبێت و توانای هاواركردن و پەلەقاژەی نابێت بۆیە لە كاتی مەلەكردنی مندالەكەتدا نەكەی خۆت بە مۆبایل یان شتی لاوەكیەوە سەرقاڵ بكەی

ڕەچاوكردنی ئەم خاڵانەش  بۆ سەلامەتی منداڵەكەت گرنگە

  1. بیر لە ناونوسکردنی منداڵەكەت بکەرەوە لە وانەكانی فێربوونی مەلەكردن .
  2. 2-  ئەگەر خۆت مەلەنازانیت بیر لە وانەکانی مەلەکردن بکەرەوە بۆ خۆت فێری مەلەكردن بكە، چونكە هەرگیز درەنگ نییە بۆ فێربوونی مەلەکردن و سوودەکانی زیاد دەبن لەگەڵ تەمەنمان.

لەبیرت بێت کە ئەو منداڵانەی کە وانەی مەلەکردنیان هەبووە هێشتا پێویستیان بە چاودێرییەکی ورد و بەردەوام هەیە کاتێک لەناو ئاودان یان لە دەوروبەری ئاودان،

لە کاتی سەرپەرشتیکردنی منداڵاندا پێویستە خۆت لە چالاکییە سەرقاڵکەرەکانی وەک خوێندنەوە و بەکارهێنانی تەلەفۆن و خواردنەوەی کحول یان ماددە هۆشبەرەکان بەدوور بگرێت چونکە خنکان بە خێرایی و بە هێمنی ڕوودەدات.

تەنانەت خنکانێکی ناکوژیش دەتوانێت ببێتە هۆی کێشەی تەندروستی درێژخایەن و مانەوەی لە نەخۆشخانە و  تێچووی زۆر. برینەکانی خنکان دەبێتە هۆی تێکچوونی مێشک

لەوانەش کەمئەندامی درێژخایەن. بۆ هەر منداڵێکی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ کە بەهۆی خنکانەوە دەمرێت، ٧ منداڵی دیکە  پێویستی بە چاودێری بەشی فریاکەوتنبووە ئەگەر لە مردنیش ڕزگاری بوبێت

نزیکەی 40%ئەوانەی كە بەهۆی مەلەكردنەوە توشی حاڵەتی لەناكاو دەبن لە بەشی فریاکەوتن چارەسەر دەکرێن پێویستیان بە مانەوە لە نەخۆشخانە یان گواستنەوە هەیە بۆ چاودێری چڕ  ، ئەمەش 4 هێندە زیاترە لە ژمارەی ئەو بریندارانەی تر كە بەهۆی ڕوداوەكانی دیكەوە دەبێت و كەتر پێویستیان بە چاودری چڕ هەیە .

هەموو ئەو یارییانەی کە ڕەنگە منداڵێک ڕابکێشن بۆ ناو ئاوەكە پێویستە لە حەوزەکە دەربهێنرێن کاتێک کەس بەکاری ناهێنێت.

چوپ یان باڵۆنی هەوا ڕێگری لە خنکانی منداڵان ناکەن و بە ئاسانی دەتوانن بخلیسکن، بە تایبەت کاتێک منداڵان باز دەدەنە ناو ئاوەوە. باڵۆنە ئاوییەکان لەوانەیە دایك و باوكە كە پێیان وابێت منداڵەكانیان سەلامەتن بەڵام  ئەوە هەڵەیەكی گەورەیە .

چاكەتێكی ڕزگارکەر بەكاربهێنن زیاتر سەلامەتن لە بەكار هێنانی باڵۆنی هەوا .

نزیکەی 40%ی مردن بەهۆی خنکان لە منداڵانی تەمەن 5-14 ساڵ لە ئاوی سروشتیدا ڕوودەدات.

زیاتر لە نیوەی خنکان لە نێوان کەسانی تەمەن ١٥ ساڵ و سەرووتر لە ئاوە سروشتی یان کراوەکانی وەک دەریاچە، ڕووبار، یان زەریاکان ڕوودەدات.

چاكەتی ڕزگار كە كاریگەری زۆری هەیە لە پاراستنت زیاتر لە ٨٠%ی ئەو کەسانەی لە ساڵی ٢٠٢١ خنکاون، چاکەتی ڕزگارکەریان لەبەر نەبووە

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی وێبپەڕی خۆپاراستن لە خنکانمان بکەن.

دڵخوازەكانتان