بینەری بن … تەنێكی نامۆ لە كامێرای چاودێریەوە دەردەكەوێت
لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا ، شتێکی نامۆ دەردەکەوێت کە بە شێوەیەکی گوماناوی دەجوڵێت، کە دەوترێت لە دەفرێکی فڕیوەوە لە لاس ڤێگاس نیشتووەتەوە، لەلایەن کامێرای چاودێری خێزانێکەوە وێنەی تۆمار كراوە
فیدۆكە هەرزوو لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بڵاوكرایەوە ، هەندێك كەس باسیان لەوە كردووە كە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا چاودێری بوونەوەرێکی نامۆ دەکەن لە لاس ڤێگاس، كە بەشەو بە تەواوی گۆی زەویدا دەسوڕایەوە ، هەنێك كەسیش لە تۆڕە كۆمەلایەتیەكان ئەو چیرۆكە بە گاڵتەجاڕیەكی بێ بنەما دەزانن
ئەستێرەی میسری محەمەد هێنێدی، گاڵتە بە ڤیدیۆکە دەکات لەكۆمێنتێكدا دەڵێت: خۆی تەرخانكردووە کەشتییەکی ئاسمانی دروستبكات بەڵام لەبیری کردووە جلی ژێرەوە لەبەر بكات بۆ ئەوەی خۆی پێداپۆشێت
پێشتر کۆشکی سپی ڕایگەیاندبوو، “هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ بوونی مرۆڤە بێگانەکان یان چالاکیی دەرەوەی زەوی”، لە وەڵامی پرسیارەکاندا سەبارەت بەو شتانەی کە سوپای ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە بەم دواییە خستیانە خوارەوە.
وتەبێژی پنتاگۆن، سوزان گۆف، بوونی بەرنامەیەکی نهێنی ئەمریکای ڕەتکردەوە کە ئامانج لێی کۆکردنەوەی پاشماوەی شتە فڕیوەکانی نەناسراو بوو.