بەهای دۆلار هاڕەی كرد

به‌های دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق گۆڕانكاریی به‌رچاوی به‌سه‌ردا هات و به‌رز بووه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 12/6/2023، له‌ بۆرسه‌ی دراو و بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو، به‌های دۆلار، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌وه‌، له‌ كاتێكدا دوێنێ له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بۆرسه‌دا، به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ر  145 هه‌زار و 800 تا 146 هه‌زار دینار بوو، ئێواره‌ش له‌ كاتی داخستنی بۆرسه‌دا 100 دۆلار به‌رامبه‌ر 146 هه‌زار و 250 دینار بوو، به‌ڵام سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ و به‌های 100 دۆلار بۆ 146 هه‌زار و 900 دینار به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ به‌های 100 دۆلار له‌ یاسای بودجه‌ی سێ ساڵی عێراق به‌رامبه‌ر 130 هه‌زار دینار جێگیر كراوه‌.

هه‌ر ئه‌مڕۆ بانكی ناوه‌ندیی عێراق، 201 ملیۆن دۆلار و 771 هه‌زار و 388 دۆلاری خسته‌ بازاڕه‌وه‌، كه‌ 17 ملیۆن و 480 هه‌زار دۆلاری به‌ شێوه‌ی كاش و 184 هه‌زار و 291 ملیۆن و 388 هه‌زار دۆلاری به‌شێوه‌ی حه‌واڵه‌ بوو.

دڵخوازەكانتان