وەزیری پەروەردە: ئەوەی یاساشکێنی بکات دەیدەینە دادگا
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند ” بێڕێزییکردن لە پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان لەکەس قبوڵ ناکەین، ئەوەی یاساشکێنی بکات رووبەڕووی دادگاكانی دەكەینەوە.
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە بێڕێزییکردن لە پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان لەکەس قبوڵ ناکەین و ئەوەی یاساشکێنی بکات لەوبارەیەوە تا ڕوبەڕوکردنەوەی لەگەڵ دادگەکان بە بەردەوامی کار دەکەین.
دەشڵێت” سوپاس بۆ ئاسایشی سلێمانی، کە لەسەر سکاڵای ئێمە سێ تۆمەتباری ئەو ڤیدیۆیەیان دەستگیر کردوە کە ئەمڕۆ بڵاویان کردبوەوە.
لە پڕۆسەی لێکۆڵینەوەشدا ئەو قوتابیەی پەیوەندی هەبێت بەو یاسا شکێنانەوە بە گزیی بۆیان هەژمار دەکرێت.