ئاوات شێخ جەناب: ئەو دۆخەی بەسەر هەرێمدا سەپێنراوە هاوتای ئەنفالێكی ترە

ئاوات شێخ جەناب: ئەو دۆخەی بەسەر هەرێمدا سەپێنراوە هاوتای ئەنفالێكی ترە

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە سەرەتای رەوانەکردنی پڕۆژەیاسای بودجە لە حکومەتەوە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، “دەسەڵاتدارانی عێراق لە هەموو ئەو رێککەوتنانە پەشیمان بوونەوە کە بە درێژایی ئەو ماوە زۆرەی دانوستان لەنێوان هەردوولا ئەنجام درابوو.”

لە پەیامێکدا ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، “دەسەڵاتدارانی ئێستای عێراق بە نەفەسی دژایەتی و بچوککردنەوەی هەرێمی کوردستان کار دەکەن، ئەوەش درێژکراوەی هەمان سیاسەتی شۆڤێنیانەی رژێمی پێشووی عێراقە و بەردەوامیی سیاسەتێکی هەرێمییە بەرامبەر دۆزی کورد.”

وەزیری دارایی ئەوەی خستووەتەڕوو، “ئەو کەشوهەوا ناتەندروستەی ئێستا دروستبووە و دۆخێکی بەسەر هەرێمی کوردستان سەپاندووە هاوتای ئەنفالێکی ترە، کە ئۆباڵەکەی ئەگەر جاران بە تەنیا لە ئەستۆی حیزبەکانی دەسەڵات بووبێت، ئەوا لەمەودوا لە ئەستۆی هەموو ئەو حیزب و هێز و لایەنانەیە کە دەنگیان بە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق داوە.”

هاوکات ئاوات شێخ جەناب، ئۆباڵی هەموو ئەو کێشە و ئاستەنگە ئابووری و داراییانەی کە لەمەودوا بەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگرێت، دەخاتە “ئەستۆی حکومەتی عێراق و ئەوان [حیزب و هێز و لایەنەکان کە دەنگیان بە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق داوە].” وەزیری دارایی خۆزگەی ئەوە دەخوازێت کە “بۆ یەکجاریش پەرلەمانتارانی کوردم لە بەغدا دەبینی تەنها روویان لە هەرێمی کوردستان نەبوایە و ئاوڕێکیان لە عێراقش بدایەتەوە ئاخۆ گەندەڵیی لێیە؟”

دڵخوازەكانتان