وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە ریاز

وەزیری دەرەوەی عێراق بۆکۆبوونەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، گەیشتە ریازی پایتەختی سعوودیە.

ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، ئەمرۆ پێنجشەممە، فواد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، بۆ کۆبوونەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، گەیشتە شاری ریازی پایتەختی سعوودیە، ئاماژەی بەوەشکرد، 85 وڵات و رێکخراو و کۆمپانیا و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسان، بەشداری لەکۆبوونەوەکە دەکەن.

سەحاف گوتیشی: وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ زۆرێک لە هاوتاکانی کۆبوونەوە دەکات لەسەر دۆسیەی تیرۆر و گرووپە توندڕەوەکان، هەروەها حکومەتی عێراق هەوڵەکانی خۆی لەو رووەوە دەخاتە روو.

دڵخوازەكانتان