ده‌ست به‌ دابه‌شکردنی مووچه‌ی مانگی 5 ده‌کرێت

کاتى دابه‌شکردنى مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرا کرا، کە لەم هەفتەیەدا دابەش دەکرێت و بەشێکی زۆریشیان مووچەیان زیاد دەبێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ ژمێریاریی وەزارەتی دارایی و ژمێریاریی وەزارەتی پێشمەرگە بانکەکانیان ئاگادار کردووەتەوە، ڕۆژی سێشەممە 6/6/2023، مووچەی مانگی 5ی لیوا هاوبەشەکان دابەش دەکرێت.”

بەپێی زانیارییەکان، سبەی چەکی مووچە دابەش دەکرێت و سێشەممە مووچە دابەش دەکرێت، لەگەڵ مووچەی ئەو مانگەدا، بەشێکی زۆری پێشمەرگە مووچەیان زیاد دەبێت، چونکە سەرمووچە و جیاوازسی مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت.

دڵخوازەكانتان