بە گوژمەی چوار ملیار و 50 ملیۆن دینار لە ئاکرێ پرۆژەی ڕێگاوبان لە بواری جێبەجێکردندان

بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی ئاکرێ گوتی، بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە گوژمەی زیاتر لە چوار ملیار و 500 ملیۆن دینار پرۆژە لە بواری جێبەجێکردندان کە زیاتر لە 20 گوند سوودی لێ وەردەگرن و ئەمساڵیش سەرجەمیان تەواو دەبن.

موحسن میرانی، بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی ئاکرێ، گوتی: بەهۆی گرنگیدانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سنووری قەزای ئاکرێ ئێستا بە گوژمەی زیاتر لە چوار ملیار و500 ملیۆن دینار پرۆژەی دروستکردنی ڕێگای گوندەکان لە بواری جێبەجێکردندان کە زیاتر لە20 گوند لێی سوودمەند دەبن .

موحسن میرانی گوتیشی: ئێستا تیمەکانی ئێمە کار دەکەن و گوند بە گوند کاری تێدا دەکەن و لە سنووری نەهلە و باکورمان و شەرمن و گوندک و ستریا و شووش بە گوژمەی ملیارێک و300 ملیۆن دینار و لە دەڤەری سوورچیاتی کار دەکەین لە گوندەکانی شەرەفۆنا و کەندەگول و کۆلەکا فەخری و چەند گوندێکی دیکە لە دوو پرۆژە خۆی دەبینیتەوە کە 21 کم دەبن بە گوژمەی سێ ملیار دینار، بۆیە بەردەوام کاری تێدا دەکەین و لەمساڵدا سەرجەم ڕێگا گوندەکان تەواو دەبن، بۆیە بەگشتی زیاتر لە 20 گوند بە شێوەی ڕاستەوخۆ و گوندی دیکەش بە شێوەی ناڕاستەوخۆ سوودی لێ وەردەگرن.”

دڵخوازەكانتان