چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو كۆده‌بێته‌وه‌و گفتوگۆ له‌باره‌ی گرفتەكانی به‌رده‌م پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023 ده‌كات.
تركی جه‌دعان، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرایكردووه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌ست به كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆی ده‌كاته‌وه و یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووش له‌سه‌ر پرسی بودجه و ده‌ره‌نجامی گفتوگۆكان و په‌یامی كورد له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی ناكۆكییان له‌سه‌ر هه‌یه، كۆده‌بێته‌وه.
جه‌دعان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكه، کە نابێت په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه له هه‌فته‌ی داهاتوو زیاتر دوابكه‌وێت و گشت هه‌نگاو و رێگه‌چاره‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌گیرێته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی به‌زۆرینه‌ی هێزه سیاسییه‌كان له په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
رۆژی 13/3/2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی په‌سه‌ندكرد، كه زیاتر لە 198 ترلیۆن دینارە و ئاماژە بەوەشکراوە، وەک بەشێک لە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە دەبێت 400 هەزار بەرمیل نەوت بفرۆشێت.