دژەتیرۆری کوردستان: لە بۆردوومانەکەی شنگال دوو چەکداری یەبەشە برینداربوون

دژەتیرۆری کوردستان ئاشکرایکرد، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بارەگایەکی چەکدارانی یەبەشەیان لە شنگال کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامدا دوو چەکدار برینداربوون.

دژەتیرۆری کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە (1ـی حوزەیرانی 2023) کاتژمێر 15:20، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا، بارەگایەکی چەکدارانی یەبەشەیان لە ناوەندی قەزای شنگال کردە ئامانج و بەهۆیەوە دوو چەکدار برینداربوون.

دڵخوازەكانتان