لە 2006 وە حكومەتی ناوەندی 16 ڕێكەوتنامەی لەگەڵ هەرێمی كوردستانداندا جێبەجێنەكردووە

بارزان عوسمان مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕی زانستە سیاسیەكان میوانی بەرنامەی گفتوگۆی ڕۆژنامەنوسی كەناڵی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی سلێمانی بوو كە پێشكەشكار بێستون محەمەد پێشكەشی دەكات و تەوەری یەكەمی بەرنامە تایبەت بوو بە گۆڕانكاریەكانی نێو پرۆژە یاسای بوجەی عێراق و پشكی هەرێمی كوردستان لە بەرنامەكەدا ئەو مامۆستاییەی زانكۆ دەڵێت :” لە ساڵی 2006 وە حكومەتی عێراق زیاتر لە 16 ڕێكەوتن لە نێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و ناوەندا هەبووە هەموكات حكومەتی ناوەندی خۆی لە جێبەجێكردنی دزیوەتەوە لە كاتێكدا حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەبووە كێشەكان لە ڕێگەی گفتوگۆ و دیالۆكەوە چارەسەر بكات .

بارزان عوسمان مامۆستای زانكۆ وتیشی :” دەبێت لە پرۆژەیاسای بوجەی هەر وڵاتێكدا چەند پرەنسیپێك هەبێت لەوانە ئەو یاسایە دژ نەبێت لەگەڵ دەستور و یەكسانی تێدا بێت ، بەڵام بەداخەوە ئەو مادانەی لە پرۆژەی بوجەدا هەموراكراوەتەوە یەكسانی تێدا پێشێلكراوە …

شانازیەكی بەهێزی پرۆسەی سیاسی هەرێمی كوردستان ئەنجامدانی هەڵبژاردنە

لە تەوەری دووەمی بەرنامەكەدا جەلال قادر گەیلانی ئەندامی بەشی هەڵبژاردن لە مەکتەبی ڕێکخستنی سلێمانی هەڵەبجەی ڕاپەڕینی پارتی دیموکراتی کوردستان باسی لە هەوڵەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و وتی شانازیەكی بەهێزی پرۆسەی سیاسی هەرێمی كوردستان ئەنجامدانی هەڵبژاردنەو نابێت ئەو مافە لەخەڵك زەوت بكرێت .

لەبارەی كورسی كۆتاكانی هەرێمی كوردستان جەلال قادر دەڵێت :” هەرێمی كوردستان بەو فرە ڕەنگییەی پێگەیەكی باشی بۆخۆی دروستكردووە پێكهاتەكانیش مافی خۆیانە و پێكهاتەیەكی سیاسی ئەم وڵاتەن ئەو واقیعەی دروست بووە لەسەر كۆتاكان جۆرێك لە ناراستی تێدایە و ئێمە لەگەڵ ئەوەداین كۆتاكان خۆیان بڕیار بدن نەك لایەنێكی دیكە لەبری ئەوان بڕیار بدات

گوێبیستی تەواوی بەرنامەكە بە لەم لینكەدا

دڵخوازەكانتان