خشتەی کارپێکردنی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌کان گۆڕانکاری به‌سه‌ردا دێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند‌ لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 گۆڕانکاریی لە بەرنامەی کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکان دەکرێت.

کارەبای سلێمانی ‌، ئاگاداری خاوەن موەلیدە ئەهلییەکانی ناو شاری سلێمانی كردۆتەوە، لە سبەینێ پێنج شەممە (1/6/2023)وە بەرنامەی کارکردنیان دەبێت بە 24 کاتژمێری، واتە هەرکاتێک کارەبای نیشتیمانی کوژایەوە پێویستە ئەوان کارەبا بدەن بە هاوڵاتییان.

دڵخوازەكانتان