حکومەتی هەرێم نزیكەی پێنج ملیار دیناری بۆ سلێمانی خەرج دەكات

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، زیاتر لە چوار ملیار و 644 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەکانی شاری سلێمانی خەرج بکرێت.

راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكردەوە:” بە گوێرەی فەرمانێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە واژووی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، رەزامەندی درا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی زیاتر لە چوار ملیار و 644 ملیۆن دینار بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی شاری سلێمانی.

راشیگەیاندووە:” گوژمەکە بریتییە لە (4،644،637،500) چوار ملیار و شەش سەد و چل و چوار ملیۆن و شەش سەد و سی و حەوت هەزار و پێنجسەد دینار و لەسەر رێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەویی شارەوانی لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بۆ جێبەجێکردنی 14 پرۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری لە شاری سلێمانی. پرۆژەکان پێکهاتوون لە بواری کردنەوەی شەقام و کۆنکرێتکردن و دروستکردن و درێژکردنەوەی تۆڕی ئاوەڕۆ و گەیاندنی خزمەتگوزاری و قیرتاوکردنی شەقامەکان و دابینکردنی قیری شل و سووتەمەنی بۆ گارگەی قیری تانجەڕۆ، لەگەڵ چەند بوارێکی تری خزمەتگوزاری لە شاری سلێمانی.

دڵخوازەكانتان