سبەی کامێراکانى چاودێرى تیژڕۆیى خاڵ بۆ خاڵ دەکەونە کار

 دوای كه‌وتنه‌كاری كامێراكانی چاودێری تیژڕه‌وی ناسراو به‌خاڵ بۆ خاڵ بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌شێوه‌ی تێست، له‌سبه‌ینێ 29ی ئایاری 2023ه‌وه‌، كاتژمێر 8:00ی سه‌رله‌به‌یانی له‌هه‌ردوو ڕێگه‌ی (سلێمانی- دوكان)، كامێراكانی خاڵ بۆ خاڵ تیژڕه‌وی ئۆتۆمبێل تۆمار ده‌كه‌ن.

لە سیستمی کامێرای چاودێریی خێرایی خاڵ بۆ خاڵ دوو کامێرا لەنێوان دوو خاڵ دانراون ، کاتێک ئۆتۆمبێلێک دەگاتە کامێرای یەکەم وێنەی دەگیرێت و سەرجەم زانیارییەکانی لە ژمارە و جۆر و کاتەکە دەنێرێت بۆ کامێرای دواتر، کە بە تۆڕێکی ئەلیکترۆنی پێکەوە بەستراونەتەوە، کاتێک دەگەیتە کامێرای دووەم دیسان کامێراکە وێنە دەگرێتەوە و بەپێی سیستەمێكی تایبەت بە خۆی، ئەو کاتە هەژمار دەکات کە بۆ گەیشتن بە خاڵی دووەم دیاریکراوە، لەسەر بنەمای کاتەکە دەزانێت بە چی خێراییەک لێخوڕینت کردووە.

ئەگەر ئەو کاتەی پێویستە بۆ گەیشتن لەنێوان دوو خاڵەکە هەمان کاتی دیاریکراوبوو، ئەوا هیچ سزایەک نانووسرێت، واتە لێخوڕین بە خێرایی دیاریکراو بووە، بەڵام ئەگەر کەمتر بوو لەکاتی دیاریکراو، ئەوە مانای ئەوەیە زێدەڕۆیی کراوە و لەسەر بنەمای کەمیی کاتەکە خێرایی ئۆتۆمبێلەکە دەزانرێت و سزا لەسەر ئەو بنەمایە دادەنرێت.

دڵخوازەكانتان