کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە بەڕێوەدەچێت

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا، رایگەیاند، سبەی هاوپەیمانێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لەبارەی ماددەی 13 و 14ی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق کۆدەبێتەوە.

گوتیشی: “رێگە نادەین ئەو دوو ماددەیە بە رەشنووسە نوێیەکە تێپەرێت و دەگەڕێنینەوە سەر ئەو ماددانەی کە لە حکومەتەوە هاتووە، سەرکردەکانی شیعەش لەگەڵ ئەو گۆڕانکارییە ماددەی 13 و14 نین.”

راشیگەیاند: “سبەی د. فوئاد حوسێن و بەندە لەکۆبوونەوەی هاوپەیمانێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بەشدار دەبین”.

دڵخوازەكانتان