“ئەو ئامارانەی بڵاوکراونەتەوە لە بارەی تۆماركردنی سەرپێچی لە لایەن كامێرای پۆینت دروست نین”

بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە قۆناخی ئەزموونیدایە و ئەو ئامارانەی بڵاوکراونەتەوە دروست نین.

هاتووچۆی سلێمانی دوێنێ رایگەیاندبوو تەنیا لە ماوەی چەند کاژێرێکی کەمی ئێوارەدا، کە کامێرای خاڵ بۆ خاڵ کەوتە کار، 385 هەزار سەرپێچی لە کامێراکە لە رێگەی تاسڵوجە – دووکان تۆمارکران

عەقید بەختیار محەممەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی راگەیاند “کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە قۆناخی ئەزموونیدایە و لە کۆی 12 کامێرای خاڵ بۆ خاڵ یەک دانە خێرایی رێگەپێنەدراو هەژمار دەکات“.

گوتیشی “ئەوەی بڵاوکراوەتەوە بۆ ئەوەیە شۆفێران هۆشیار بن… کامێرای خاڵ بۆ خاڵ کات هەژمار ناکات، تەنیا تیژڕۆیی هەژمار دەکات و پێویست ناکات شۆفێران بیریان لەلای کات بێت، تەنیا خێرایی لەبەرچاو بگرن“.

دڵخوازەكانتان