تەندروستیی جیهانی: ئامادەکاریی پێویست بکەن بۆ پەتایەکی نوێ

بەڕێوبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی داوای لە وڵاتان کرد ئامادەکاریی پێویست بکەن بۆ ئەگەری پەتایەکی نوێی چاوەڕوانکراو.

بەڕێوبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی تیدرۆس ئەدهانۆم لە نامەیەکدا کە ئاراستەی وڵاتانی ئەندامی رێکخراوەکەی کردووە دەڵێت، ناتوانین مەترسییەکانی بۆ پەتایەکی نوێ پشتگوێ بخەین و هۆشداریشیدا لەوەی پەتا چاوەڕوانکراوەکە “پێدەچێت بەم نزیکانە بڵاوببێتەوە”.

باسی له‌وه‌ش كردووه‌“ئەگەر ئێمە گۆڕانکاری و ئامادەکارییە پێویستەکان جێبەجێ نەکەین، کێ دەیکات؟ ئەی ئەگەر ئێستا جێبەجێی نەکەین، کەی؟”.

دڵخوازەكانتان