سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە قەزای ئاکرێ

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە قەزای ئاکرێ و لەگەڵ بەرپرسانی شارەکە لە کۆبوونەوەدایە.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 22/5/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەریی شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە قەزای ئاکرێ و لەلایەن پارێزگاری دهۆک و بەرپرسانی ئیداریی قەزاکەوە پێشوازیی لێ کرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی دوای ئاکرێ، سەردانی قەزای بەردەڕەش دەکات.

هەر بەپێی هەمان ڕاگەیەندراو، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەک قەزای ئاکرێ و قەزای بەردەڕەش ڕادەگەیەنێت و دواتر لەگەڵ ژمارەیەک لە کەسایەتییەکانی ئەو دەڤەرە کۆ دەبێتەوە.

دڵخوازەكانتان