دەقی راگەیاندراوی کۆبوونەوەی ھاوبەشی پارتی و یەکێتی

هەردوو مەکتەب سیاسی پارتی و یەکێتی لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوەکردووە، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوانیان “ئەرێنی” بووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21ـی ئایاری 2023، هەردوو مەکتەب سیاسی پارتی و یەکێتی لە پیرمام بۆ تاوتوێکردنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و پرسی پێکهاتەکان کۆبوونەوە.

دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە؛ هەردوولا لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا، پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی و ژمارەیەک پرسی دیکەی پەیوەست بە بارودۆخی هەرێمی کوردستان، تەوەری گفتوگۆکان بوون و “لێکتێگەیشتنی ئەرێنی بۆ زۆر لە پرسەکان هەبوو”. ئاماژە بەوش دراوە، “هەندێک بابەتی دیکە کە پێویستییان بە گفتوگۆی زیاتر هەبوو، لە کۆبوونەوەکانی ئاییندەدا بڕیاری پێویستیان لەسەر دەدرێت”.

دڵخوازەكانتان