شاندێکی پارتی دیموکراتیی کوردستان سەردانی کۆمەڵ دەكات
بڕیارە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندێکی پارتی دیموکراتیی کوردستان سەردانی کۆمەڵی دادگەری بکات.
بەپێی زانیارییەکان بڕیارە کاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 19/5/2023، شاندێکی پارتی دیموکراتیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی، سەردانی کۆمەڵی دادگەری بکات و گفتوگۆ لە بارەی هەڵبژاردنەوە دەکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە بریارە هەر ئەمڕۆ لە پەرلەمانی کوردستان هەردوو بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ناو بینای پەرلەمانی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن کۆببنەوە.