سعوودیە.. 32ەمین خولی لوتکەی کۆمکاری عەرەبی بەڕێوە دەچێت

ئەمڕۆ لە شاری جددەی سعوودیە، 32ەمین کۆبوونەوەی لوتکەی کۆمکاری عەرەبی بەڕێوەدەچێت و بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریاش بەشداری دەکات.

وابڕیارە ئەمڕۆ هەینی 19/5/2023، 32ەمین خولی کۆبوونەوەی لوتکەی کۆمکاری عەرەبی لە شاری جددەی سعوودیە بەڕێوەبچێت و ھاوکات بۆ یەکەمین جار لە دوای 12 ساڵ، بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا لەو لوتکەیەدا بەشدار دەبێت.

بڕیارە لە کۆبوونەوەی لوتکەکەدا چەندین بابەتی گەورە تاوتوێ بکرێت، لەوانە پرسی فەڵەستین و قەیرانی سودان، جگە لە فایلە ئابوورییەکان لە چوارچێوەی پلانەکانی پەرەپێدانی کۆمکاری عەرەبیدا.

دڵخوازەكانتان