عەرەبی هاوردە  دەیانەوێت  1400 دۆنم زەوی جووتیارانی گوندی گورزەی داگیر بكەن

ڕۆژنامەنوسێكی كەناڵی كوردستان تیفی فیدۆیەكی بڵاوكردۆتەوە كە سوپای عێراق ڕێگری لە جوتیارانی كورد لەو سنورە دا دەكات كە دژی تەعریبی ناوچەكەیان كردبونەوەیان ئەنجامداوە ، دەشڵێت سوپای عێراق ڕێگری لە وێنەگرتن دەكات و داوای كردووە كە ڕۆژنامەنوسەكان شوێنەكە بەجێبێڵن خەڵی گوندەكە داوادەكەن  دكتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا،جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە هانایانەوە بچێت.
لەوبارەیەوە دكتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، راگەیاند: پەیوندیم كردووە بە دادوەری دادگای شارەدێی پردی و دادگای باڵای عێراق ،كە ئەو هەنگاوەی عەرەبی هاوردە ڕابگرێت .


هەروەها گوتی:  ئێمە لەگەڵ مافی ئەو جووتیارانە داین و رێگە نادەین زەوییەكانیان داگیر بكرێت.


 

دڵخوازەكانتان