لەكۆیە كەسێك هاوسەرەكەی و دووكچی و دراوسێیەكیان دەكوژێت 

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر خالید لە كۆیە رایگەیاند: ئەمڕۆ چوار شەممە 17ـی ئایاری 2023: تەرمی كەسێك كە بەهۆی بەركەوتنی گوللـەوە گیانی لەدەستدابوو،رەوانەی پزیشكی دادی كۆیە كراوە.


 
هەروەها هاوكار عەلی، گوتەبێژی تەندروستی كۆیە ڕاگەیاند ، هاووڵاتییەك لە نزیك پردی ئازادی لە كۆیە لەگەڵ خێزانەكەی دەبێتە كێشەیان و تەقە لە ماڵ و خێزانەكەی دەكات ، دواتریش كە دراوسێكانیان بەهانایانەوە چوونە، یەكێكیان كوژراوە و یەكێكی دیكەش برینداربووە ، كوژراوەكە لەدایك بووی 1968 ەو خێزاندارە ناوی سیامەند عەباس حاجی قەڵاییە


بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان بكوژەكە نەخۆشی دەروونی هەبووەو لەكاتی تەقەكردندا هاوسەرەكەی و دوو كچی خۆشی كوشتووە .

دڵخوازەكانتان