سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان: هەوڵەکانمان چڕکردووەتەوە بۆ رێککەوتنی لایەنەکان لەسەر هەڵبژاردن

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان :  هەوڵەکانمان چڕکردووەتەوە بۆ رێککەوتنی لایەنەکان لەسەر هەڵبژاردن  دەشڵێت: رێكاره‌ یاساییه‌كانی كاراكردنه‌وه‌ى كۆمسیۆن ته‌واوكراون.

ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16/5/2023، د. رێواز فایەق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازی له‌ ڤیللى ڤارجیولا، باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ عێراق كرد.

له‌ دیدارەكەدا باس لە پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان كرا.

 رێواز فایەق لە دیدارەکەدا گوتویەتی: “رێكاره‌ یاساییه‌كانی كاراكردنه‌وه‌ى كۆمسیۆن ته‌واوكراون، چاوه‌ڕوانین له‌ ده‌رفه‌تێكی نزیكدا لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش بگه‌نه‌ رێككه‌وتن“.

ئاماژە بەوەشکراوە، هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ په‌له‌ بكرێت له‌ ئاماده‌كارییه‌كان و گه‌یشتن به‌ داڕشتنی كۆتایی له‌سه‌ر كۆی ئه‌و پرسانه‌ی كه‌ تاكو ئێستا بوونه‌ته‌ له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م پرۆسه‌كه‌دا.

دڵخوازەكانتان