هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی دەستخۆشی لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

ئەمڕۆ شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سایسی یەکێتی لە سلێمانی کۆبوونەوە، دوای کۆبوونەوەکەش راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.


لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: “هەردوولا وێڕای بەرزنرخاندنی دەستپێشخەری سەرۆک بارزانی کە لەکاتی پێویستداهات، هەردوو لا هاوڕا بوون کە پێکەوە لەگەڵ لایەنە بەڕێزەکانی دیکەش هەنگاوی کرداری بنرێت بۆ بەپیرەوەچوونی ئەو دەستپێشخەرییەو ناوماڵی کوردستانی رێکبخرێتەوە و لاپەڕەیەکی نوێ لە کۆی پەیوەندییەکان بکرێتەوە”.
دەقی راگەیەندراوی هاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان:


دوای دەستپێشخەریەکەی جەنابی کاک مەسعود بارزانی کە رۆژی 11 ی 5ی 2023 لە مەراسیمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانی بارزانی خستیە ڕوو ، ئەمرۆ 16 ی 5ی 2023 هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لە سلێمانی کۆبونەوە .
لەسەرەتای کۆبونەوەکەدا، هەردوولا وێرای بەرزنرخاندنی دەستپێشخەری سەرۆک بارزانی کە لەکاتی پێویستداهات، هەردوو لا هاوڕا بوون کە پێکەوە لەگەڵ لایەنە بەڕێزەکانی دیکەش هەنگاوی کرداری بنرێت بۆ بەپیرەوەچوونی ئەودەستپێشخەرییەو ناوماڵی کوردستانی ڕێکبخرێتەوە ولاپەرەیەکی نوێ ل کۆی پەیوەندیەکان بکرێتەوە.


هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی دەستخۆشی لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ پەسەند کردنی پرۆژەی رێکخستنەوەی دارایی کە پرۆژەى تێکڕای لایەنەکانی پێکهێنەری کابینەی نۆیەم و هەردوو مەکتەبی سیاسی بە تەواوی پشتیوانی لێ دەکەن.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا هەردوو لا پەرۆش و هاوڕا بوون لەسەر بەهێزکردنی قەوارەی دەستوریی هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی پەلەکردن لە هەنگاوە یاسایی و سیاسیەکان بۆ فەراهەمەکردنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان لەوادەی خۆیدا لەمساڵدا.
هەردوولا خوازیاری ئەوەین کە هەموو لایەک هاوکار بن لەبەردەوامی کەشی برایەتی و کاری پێکەوەیی و نەهێشتنی کەلێنەکانی رابووردوو .
 هەردوو لا بڕیارماندا وەک یەک تیم کار بکەین و زنجیرەیەک کۆبونەوەی دیکەش ئەنجامبدرێ بۆ فەراهەمکردنی کەش و هەوای لەبار لە ڕووی یاسایی و سیاسیەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و ڕووبەڕووبونەوەی ئەو تەحەدیاتانەی لە ناوچەکەدا هەیە .

ئەم کۆبوونەوەیەی پارتی و یەکێتی دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی سێشەممە 11/5/2023 سەرۆک بارزانی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی ”یادگەی نیشتمانیی بارزانی”دا دەستپێشخەرییەکی ڕاگەیاند و تێیدا داوای لە هێز و لایەنەکانی هەرێمی کوردستان کرد ناکۆکی و ناتەباییەکانی نێوانیان لە ڕێگەی ئاشتی و دیالۆگ و گفتوگۆوە چارەسەر بکەن.14:16

دڵخوازەكانتان